ئاوازی نیشتیمان
adobe photoshop · 2000×2378 px · 2026
Showcase Only
Enquire & buy on arts.krd
گەشتی من لە دیزاین و هونەردا بە حەزێکی بچووک دەستی پێکرد. سەرەتا تەنها حەزم لە دروستکردنی وێنەی جوان بوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی کات تێگەیشتم کە دیزاین تەنها جوانکاری نییە زمانێکە بۆ گواستنەوەی بیرۆکە، هەست و چیرۆک.
لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا لەسەر پرۆژە جیاوازەکان کارم کردووە، بە تایبەتی لە بواری وەرزش. هەر پرۆژەیەک وانەیەکی نوێی فێرکردم و هەر هەڵەیەک هاندەرم بوو بۆ باشتر بوون.
ئەم بەرهەمەی لێرەش هەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی دوو شت کە زۆر خۆشم دەوێن: وەرزش و کەلتوور. دەمویست نیشان بدەم کە مرۆڤ دەتوانێت بە جیهاندا بڕوات، خەونەکانی بەدەست بهێنێت، بەڵام هەرگیز ڕیشە و ناسنامەی خۆی لەبیر نەکات.
The works
Scan to revisit this gallery · gallery.krd/RAM